كۆمپیوته‌ر ده‌خوێنێت و به‌رگدرووی به‌شه‌ناوخۆیی كچانه
964+
محه‌مه‌د عومه‌ر – هه‌ڵه‌بجه
ئیلهام محه‌مه‌د خوێندكاری قۆناغی سێیەمی بەشی کۆمپیوتەرە لە زانکۆی هەڵەبجە و خەڵکی شاری دەربەندیخانە، به‌ڵام جگه له خوێندنه‌كه‌ی، كاری به‌رگدروویی ده‌كات و بژێوی ژیانی له ناو به‌شه‌ناوخۆییه‌كه‌ی دابین ده‌كات
ئیلهام محه‌مه‌د بە 964+ی وت، لە منداڵییەوە حەز و خولیای كاری به‌رگدروویی هه‌یه.
ئه‌و به‌هۆی دایكییه‌وه حه‌زی له‌م كاره‌یه، چونكه دایكیشی هه‌مان كارده‌كات.
ئیلهام نۆ ساڵه به‌م كاره‌وه خه‌ریكه و تاکە خوێندکاری بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی هەڵەبجەیه، کە کاری به‌رگدروویی ده‌كات، ماوەی سێ ساڵیشە لەبەر خوێندنەکەی لە بەشە ناوخۆییه‌كه‌ی دەمێنێتەوە.
كچه‌كه‌ی به‌شی كۆمپیوته‌ر مەکینەی دروومانەکەی هێناوەتە ناو بەشەناوخۆیی کچان و لە ژوورەکەی خۆیدا كار بۆ تەواوی بەشەناوخۆیی زانکۆکەی دەکات.
ئیلهام دەڵێت “سەرەتا دروومانم بۆ خۆم و هاوڕێ نزیکەکانم دەکرد، بەڵام پاش ئەوەی ماڵەوە و بەرپرسی بەشەناوخۆییەکەمان پشتگیری‌یان کردم، بڕیارمدا كار بۆ گشت خوێندکاران بکەم، بە نیازیشم لە داهاتوودا جلی کوردی پیاوانیش بدوورم”.
ئه‌م كاره لە رووی مادییەوە سوودی زۆری به ئیلهام گەیاندووه، به تایبه‌تی بۆ خه‌رجییه‌كانی خوێندنی زانكۆ.
ئیلهام ئامۆژگاریی خوێندکاران دەکات، جگه له خوێندن، په‌ره به به‌هره‌كانیان بده‌ن و له رێگه‌یه‌وه بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن.