هەواڵەکان
خاوەن کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە هاواریان لێ هەستا و پزیشکێکیش بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
+964
ژووری هەواڵ
بەشێک لە خاوەن پڕۆژەکانى بەرهەمهێنانى هێلکە، دژى هاوردەکردنى هێلکەى قاچاخ گردبوونەوە و دەڵێن، ئەگەر سنوورێک بۆ هێنانى هێلکەى قاچاخ دانەنرێت، ناچار دەبن پڕۆژەکانیان دابخەن.
خۆپیشاندانی خاوەن پرۆژەکانی هێلکە رێگایەکی بە تەواوەتی داخستووە
ئەمڕۆ لە بەردەم نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەشاری هەولێر، کەس و کاری قوتابیان و بەشێک لەو قوتابیانەی سەربەو پەروەردەیەن گردبوونەوە.
کەسوکاری قوتابیانی بەنەتەوە عەرەب لە هەولێر گردبوونەوە
رووداوێکى هاتووچۆ لەناو شارى کۆیە روویدا و بەهۆیەوە پزیشکێک گیانى لەدەستدا و کەسێکى دیکەش بریندار بوو.