چی‌یان تێدا کراوە؟
قایمقامیەتی سلێمانی دوو هۆڵی بلیارد و کافتریایەک و جگەرەفرۆشێکی داخست
964+
پێشەوا محەمەد
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی درەنگانی شەوی رابردوو چووار شوێنیان داخستووە، بە راگەیەندراوێکی خۆیان بێت، منداڵی خوار 18 ساڵ لە کافتریاکان بوون و جگەرەی ئەلیکترۆنیش بە منداڵ فرۆشراوە.
قایمقامیەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024 لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، به‌هۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هه‌بوونی مێردمنداڵ له شوێنه‌كانیاندا، هه‌ردوو هۆڵی بلیاردی هاودەنگ لە گەڕەکی رۆژهەڵات، عه‌فرین لە گه‌ڕه‌كی سەرچناریان داخستووە.
ئاماژە بەوەش دراوە، شه‌وی رابردوو به‌هۆی فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، فرۆشگای بلاک موونـی لە گەڕەکی کوردسات داخراوە.
بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی به مێردمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها دەبێت هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگهلهكێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان و نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن.
“بەهۆی نەبونی مۆڵەتی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی کافتریای پارادایسیان له گه‌ڕه‌كی قالاوە داخست، چونكه مۆڵەت، بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کە لە شوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت”، لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانیدا وا هاتووە.