ساڵی پاریش بەهەمان شێوە

لە دوو گەڕەکی کەرکوک 11سینی و ئێڵەمپی ئەنتەرنێت دزراون

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک دیاردەی دزی کردنی سینی و ئێڵەمپی ئینتەرنێتی ماڵان سەری هەڵداوە و تاوەکو ئێستا کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لە گەڕەکەکانی پەنجاعەلی و سۆنەگۆلی، 11سینی و ئێڵەمپی ئینتەرنێت لە سەربانی ماڵان دەدزرێت، ساڵی رابردوو چەند رووداوێکی هاوشێوە هەبووە و لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە دزەکان دەستگیرکران.

ئەسعەد عەلی دانیشتوی گەڕەکی پەنجا عەلی بە 964ـی وت، “ماڵمان لە نزیک مزگەوتی ئیمانە درنگانێکی شەو دز لەسەربانی ماڵان سینی و ئێلەمپی ماڵەکەمیان دزی و تەنیا لە گەڕەکی پەنجا عەلی 8 سینی و ئێڵەمپی دزراوە”.

رێزان عەبدول دانیشتوی گەڕەکی سۆنەگۆلی بە 964ـی وت، لەیەک ساتدا سینی و ئێڵەمپی سێ ماڵی دروسێمان دزراوە، کەس سکاڵای تۆمارنەکردووە چونکە تاقەتی هاتوچۆی بنکەی پۆلیسیان نییە.

ئومید واحید خاوەن دوکانی فرۆشتنی کەلوپەلی گەیاندن و ئینتەرنێت بە 964ـی وت، نرخی ئەو مەوادانە 100 دۆلارە بە نوێی و دەستی دوو نزیکەی 75دۆلارە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە 964ـی وت، تاوەکو ئیستا کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە، ساڵی رابردوو هەمان حاڵەت هەبووە چەند کەسێک دەستگیرکران و رادەستی دادگا کراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو کەس لەسەر دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران

دوو کەس لەسەر دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران