لەسەر سەردانەکەی بۆ هەرێم و عێراق

سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

964+

شۆڕش قادری

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی لەسەر سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە.

مەسعود پزیشکیان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “ئەو ئامانجەی لە سەردانە سێ رۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆست و دراوسێمان بەدواداچوونمان بۆ کرد، لەسەر روانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو”.

“لەو سەردانەدا 14 یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکاری نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا”، پزیشکیان وادەڵێت.

دەشڵێت، “ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە کە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پێوەندیی نێوان هەر دوو وڵات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەردوو وڵات.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا پزیشکیان دەڵێت، “ئامانجی گەورەی ئێمە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە”.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران 11ی ئەم مانگە وەک یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات و بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا، رۆژی دواتر سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد و پاشان چووە بەسڕە و دوای سێ رۆژ گەڕایەوە وڵاتەکەی.

پزیشکیان کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە ئێران

پزیشکیان کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە ئێران

مەسعود پزیشکیان چەند پێشنیازێکی ئاراستەی لەتیف رەشید ...

مەسعود پزیشکیان چەند پێشنیازێکی ئاراستەی لەتیف رەشید کرد