هۆکارەکەی ئاشکرابوو

پەیامنێری 964: خۆپیشاندانەکەی پێنجوێن کۆتایی پێهات

964+

ئەحمەد مستەفا

پەیامنێری 964 لە پێنجوێن، کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو رایگەیاند، “خۆپیشاندەرانی پێنجوێن، کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هێنا و سەرقاڵی کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانیان و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان”.

دەربارەی هۆکاری کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکەیان، ئەو وتی، “بەڵێنی جێبەجێکردنی حەوت داواکارییەکە لەلایەن بەرپرسانی خۆجێی لە سلێمانی، هەروەها گەڕانەوەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ قەزاکە، هۆکار بووە تا خۆپیشاندانەکەیان کۆتایی پێبهێنن، و چاودێریی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان بکەن”.

ئەو بەڵێنانەی دراوە بە دەستەی رێکخەرانی خۆپیشاندان، لەلایەن ئیدارەی خۆجێی سلێمانی:

1- نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی پێنجوێن.
2-تەواوکردنی پرۆژەی رێگای خێرای باشماخ.
3- قیرتاوکردنی پردی رێگای گەرمک.
4- چاککردنی رێگەی پێنجوێن – کەولۆس 45 کیلۆمەتر.
5- بەدواداچوون بۆ کێشەی پەیمانگای تەکنیکی پێنجوێن و چارەسەرکردنی.
6-نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای پێنجوێن.
7- نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی پێنجوێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.4.2024، رێبین عومەر ئەندامی دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکان بە 964ی وت، “لەگەڵ بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، جێگری پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بەڵێنیان پێدراوە، جگە لە جێبەجێکردنی حەوت داواکاری، لە زووترین کات کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر بکەن”.

ساڵی رابردووش لە مانگی یەک، ماوەی چوار رۆژ خەڵکی پێنجوێن لەناو سەرما و بەفری قەزاکە دژی بڕینی کارەبا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خەڵکی پێنجوێن بە گردبوونەوەیەک بەپرسانیان هێنایە سەر ...

خەڵکی پێنجوێن بە گردبوونەوەیەک بەپرسانیان هێنایە سەر خەت و چاڵ و چۆڵییە زۆرەکانی دەروازەی کەرکوک پڕدەکرێنەوە