مەلەوانێکى بەناوبانگ بووە

تەرمى ئەو پیاوە دۆزرایەوە کە ئێوارەى دوێنێ لە کونەماسى خنکا

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

تەرمی ئەو پیاوە دۆزرایەوە، کە ئێوارەی دوێنێ لە کونەماسی شارباژێڕ خنکا بوو.

ئێوارەى دوێنێ شەممە، 27.4.2024، پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ، کە خەڵکی گوندی بناویلەی شارباژێڕە، لەگەڵ کەسوکارەکەی چوونەتە کونەماسی بۆ گەشت و سەیران و لەوێ دەکەوێتە ئاوەکەوە و خنکاوە.

عوسمان ئەنوەر، قایمقامی قەزای شارباژێڕ بە 964ـى راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی لەلایەن تیمی غەواسی دوکانەوە دۆزراوەتەوە.

بەوتەى قایمقامى شارباژێر، ئەو پیاوە خۆی لە ناوچەکە بە مەلەوانێکی زۆر باش بەناوبانگە، بەڵام ئەو شوێنەی کەوتووەتە ناوییەوە دوو چەمانی پێدەڵێن و گێژاوە.

“تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دواى پشکنین رادەستى کەسوکارەکەى دەکرێتەوە”، قایمقامى شارباژێر واى بە 964 وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە ئێوارەوە هاوڵاتییەک کەوتووەتە ئاوی کونەماسییەوە و ...

لە ئێوارەوە هاوڵاتییەک کەوتووەتە ئاوی کونەماسییەوە و نەدۆزراوەتەوە