گۆرانیە نوێیەکەی ئەحمەد شەماڵی کۆچکردوو ترێندە

964+

پەری ساڵح

گۆرانیە نوێیەکەی ئەحمەد شەماڵ کە لەلایەن موزیسیانێکەوە بە زیرەکی دەسکرد بەرهەمهێندراوە، ترێندینگی پلاتفۆرمەکانی عێراقە.

27 ساڵە هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ کۆچی دوایی کردووە، بەڵام گۆرانیەکی نوێی بەناوی “من ئەزانم” کە بە زیرەکی دەسکرد بەرهەمێندراوە، دەبێتە ترێندینگی پلاتفۆرمەکان، دوای تێپەڕینی دوو هەفتە هێشتا لە پلەکانی یەکەمی ترێندینگی عێراقدایە لە سناپچات.

ئەم کارە لەلایەن گەنجێکی موزیسیان و ژەنیاری ئامێری پیانۆ بەناوی دەوەن ستار بەرهەمێندراوە، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی، ” بەشی یەکەمی ئاوازی خۆمە و دووەمی فۆلکلۆرە و مازیار فایەق تێکستی بۆ نوسیوە، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا کردوومە”

گۆرانیەکە چەندین ژەنیاری بەتوانا تێیدا بەشدارن، وەک دەوەن ستار خۆی بە ئامێری پیانۆ و ئارتین عەبدوڵایی بە کەمانچە و جوتیار مەلا بە ئامێری تار و چەندین موزیستیانی بەتوانا.

دەوەن ستار، خەڵکی شاری سلێمانیە و خوێندکاری بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی سلێمانیە و نیازی هەیە چەند کارێکی تریش بە سیستمی زیرەکی دەسکرد بڵاوبکاتەوە، پێشتریش چەند کارێکی دیکەی کردووە بۆ دەنگی هایدە گۆرانیبێژی فارس.

باوی نازدار نازی نەما و نۆرەی فاتم فاتمە

باوی نازدار نازی نەما و نۆرەی فاتم فاتمە