گروپی موزیکی یەسنا
ئەمشەو هەڵەبجە بە گۆرانی و موزیکی رەسەن ئاوەدان کرایەوە
964+
عومەر فەتاح ــ هەڵەبجە
گروپی موزیکی یەسنا و پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی بە گۆرانی و موزیک هەڵەبجەیان ئاوەدان کردەوە.
یەکێک لە ئەندامانی گروپی یەسنا ژیوار حسێن خانمە گۆرانیبێژی لاو تایبەت بە 964 وتی، “دووەم کۆنسێرتمانە لە هەڵەبجە و تەواوی گۆرانی و موزیکەکانمان ستایلی رەسەنی کوردی بوون”
ئەم کۆنسێرتە بۆ سێیەمین ساڵە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە هاوکاری پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی و گروپی یەسنا لەناو پارکی گشتی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح