"داوای سزادانی هێرشكاره‌كان ده‌كرێت"
هێرشه‌كه‌ی سەر كۆرمۆر كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هێرشه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، كاردانه‌وه‌ی توند و نێوده‌وڵه‌تیی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئەلینا رۆمانۆوسکی، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و داوای لە دامودەزگەکانی عێراق كرد، لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل بکەن و ئەوانەی کە بەرپرسن رووبەڕووی دادپەروەری بکرێنه‌وه.
وتیشی، “ئەمریکا لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، بۆ پشتیوانیکردنی ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی عێراق.”
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌تیف ره‌شید به هه‌مان شێوه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و داوای كرد بكه‌رانی هێرشه‌كه ئاشكرا بكرێن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له زاری ماتیۆ میله‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، ئیدانه‌ی هێرشەکەی كرد و “به سووكایه‌تی به سەروەریی عێراق”ی ناو برد.
وەزارەتەکە داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی هێرشەكه رووبەڕووی یاسا بكه‌نه‌وه.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق “یونامی” به هه‌مان شێوه كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر هه‌بوو، له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر تۆڕی X، ده‌ڵێن “ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین، کە کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، سەرخۆشیمان بۆ خانەوادەی کوژراوان و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان، پێشوازی لە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەران و دادگایی‌کردنیان”.
لەسەر هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر حکومەتی عێراق لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا
تائێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، كه دووه‌م هێرشه له‌م ساڵدا ده‌كرێته سه‌ر كێڵگه‌كه، هێرشی پێشوو لە 25.1.2024 بوو، بە هۆیەوە 2800 مێگاوات کارەبا كه‌می كرد.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان “درۆن” هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، كه به‌هۆیه‌وه چوار كرێكاری بیانی، كه یه‌مه‌نین، گیانیان لەدەست دا و دوو كارمه‌ندی دیکەش بریندار بوون.
کێڵگەی کۆرمۆر، كه لە ساڵی 2007 دامەزراوه، دەکەوێتە ناحیه‌ی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن، کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بە تایبەت غاز، هه‌روه‌ها سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له كوردستان دابین ده‌كات.