"کێشەی کارەباتان نابێت"

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای کەرکوک دڵنیایی دەداتە چەند گەڕەکێک

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

فەرمانگەی کارەبای کەرکوک دەڵێت، مەترسی لەسەر کەمکردنەوەی کارەبای نیشتیمانی کەرکوک نییە، ئەو کورتهێنانەی دەبێت بەهێڵی نیشتیمانی قەرەبوو دەکرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە رێگای درۆنەوە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردومان کرا بەهۆیەوە هەرێمی کوردستان 2500 مێگاوات کەمبویەوە، بەشێک لەو کارەبایە بە پارێزگای کەرکوک دەکەوێت.
غەسان رەزوانی بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک بە 964ـی وت، ئیدارەی کەرکوک بڕی 250 مێگاوات کارەبای لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازیی هەولێر کڕیوە، بەڵام بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئەو کارەبایە ناگات بەکەرکوک.

وتیشی، “دڵنیایی دەدەین بە دانیشتوانی کەرکوک کە کێشەی کەمی کارەبا رونادات و ئەو گەڕەکانەی لەو کارەبایە سوودمەندن دەست بەجێ گوازراوە بۆ سەر هێڵی کارەبای نیشتیمانی بەغدا.

ئێستا کۆی گشتی شاری کەرکوک 1000 مێگاوات کارەبای نیشتیمانی هەیە، رۆژانە نزیکەی 20 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاوڵاتییانی شارەکە.

ئەو گەڕەکانەی کارەباکەیان بەستراوەتەوە بە کارەباکەی هەرێمی کوردستان پێک هاتوون لە رەحیماوە، سەرچنار، شۆراو، سێکانیان و گورگەچاڵ.

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆرمۆر بو...

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆرمۆر بوو بە چوار کەس