هۆشداری بە جوتیاران دەدرێت

شارەزایەکی کەشناسی: هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی تری باران روو لە هەرێم دەکات

964+

فەهمی نەبی

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، سەرەتای ئەم مانگە دوو شەپۆلی دیکەی باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات ئەگەر وەک ئەوەی ئێستا هەیە بە جێگیری بمێنێتەوە، بەهۆی بوونی با و هەورە بروسکە زیانی بۆ گەنم و جۆ دەبێت.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی، بە 964ی راگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە تاوەکو دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی بەهێزی باران چالاک دەبن، هەورە بروسکەو بارانیشی لەگەڵ دەبێت و ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەڵێت، سەرچاوەی هەردوو شەپۆلەکه هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستە، جگەلەوەش ئەگەر هەیە شێی خولگەیی دەریای عەرەبی و باشوری سودان شەپۆلەکە زیاتر بەهێز بکات و هەوری بەهێزی کەڵەکە یان (سۆپەرسێڵ) دروست ببێت.

سیروان ساڵح هۆشداری بە جوتیاران دەدات و دەڵێت، بارینی باران لەم کاتەدا، زیانی بۆ گەنم و جۆ هەیە، چونکە بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە و با زیانی دەبێت، لەکاتێکدا لە وەرزی دروێنە نزیک دەبینەوە، بۆیە ئەو شوێنانەی گەنمەکانیان ئامادەیە باشترە تا رۆژی سێشەممە زوو دروێنەی بکەن.

باران دوو هەفتە دروێنەی گەنمی لە شارەزوور دواخست

باران دوو هەفتە دروێنەی گەنمی لە شارەزوور دواخست