نەخۆشییەکە سێ جۆری هەیە

چۆن چارەسەری نەخۆشیی ژەنگی گەنم و جۆ دەکرێت؟

964+

پێشەوا محەمەد

بە بڕوای پسپۆڕانی کشتوکاڵی نەخۆشیی ژەنگی گەنم نەخۆشییەکی مەترسیدارە، کە تووشی گەنم و جۆ دەبێت، پسپۆڕێکی کشتوکاڵی هۆکار و جۆرەکانی و چارەسەرەکانی دەخاتەڕوو.

بەختیار حاجی میقداد، ئەندازیاری کشتوکاڵی بە 964ـی راگەیاند، هۆکاری دروستبوونی نەخۆشییەکە بارانی زۆری بەهار و زۆربوونی رێژەی شێ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە.

وتیشی، “ژەنگی قەد، ژەنگی گەڵا و ژەنگی زەرد لە جۆرەکانی نەخۆشیی ژەنگی گەنمن. ژەنگی گەڵا پەڵەی بازنەیی رەنگ پرتەقاڵی لەسەر گەڵاکان دروست دەکات و دواتر رەنگی پەڵەکان بۆ رەش دەگۆڕێت”.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو پسۆڕە کشتوکاڵییە، رەنگی قەد دەرکەوتنی پەڵەیە لەسەر قەدی گەنم یان جۆکە و ژەنگی زەردیش بە هەمان شێوە لەسەر گەڵاکان دەردەکەوێت، کە هێڵکاریی زەرد دروست دەکات.

964 پرسیاری چارەسەری نەخۆشییەکەی لەو پسپۆڕە کشتوکاڵییە کرد، ئەویش لە وەڵامدا وتی، “پێویستە ئەو تۆوی گەنمانە بەکاربهێندرێت کە بەرگرییان بۆ ئەو نەخۆشییە هەیە، پێش چاندن تۆۆەکە بە قڕکەری کەڕوو کوژ بڕشێندرێ و  مامەڵەی پێوە بکرێت و کاتێکیش گەنم یان جۆکە نەخۆشییەکە دەگرێت، قەڵاچۆکەری کەڕوو کوژ بەکار بهێندرێت”.

کشتوکاڵی هەولێر: هەوڵ هەیە ئەمساڵ هەموو گەنمی جوتیاران...

کشتوکاڵی هەولێر: هەوڵ هەیە ئەمساڵ هەموو گەنمی جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت