ئەمشەو ریال یارى هەیە

ئامادەبن بۆ باوەشەکەى بێلینگهام

964+

وریا فەتاح

لە گەڕى 33ـى خولى یانەکانى ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانى ریال سۆسیداد و بە بردنەوەى یارییەکە هەنگاوێکى دیکە لە دەستەبەرکردنى نازناوەکە نزیک دەبێتەوە، سەرەڕاى ئەوەى ئەنشیلۆتى رایگەیاندبوو بێلینگهام بەهۆى نەخۆشییەوە بەشدارى یارییەکە ناکات، بەڵام بەپێى دواین هەواڵەکان لە مەدریدەوە بێلینگهام ناوى لە لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندایە.

کاتژمێر 10:00ـى ئەمشەو بە کاتى هەولێر، ناوبژیوان خۆسیە لویس مونیرا مۆنتیرۆ لە ناوەڕاستى یاریگاى ئەنۆیتا فیکەى دەستپێکردنى یارییەکە لێدەدات.

ریاڵ مەدرید بە فەخرى بردنەوەى کلاسیکۆ و تێپەڕاندنى مان ستى دەچێتە ناو یاریگاوە، بۆیە چاوى لەوەیە سێ خاڵى یارییەکە مسۆگەر بکات و بەبێ کێشە و ئاوڕدانەوە لە ئەنجامەکانى دیکەى لالیگا، رووبەڕووى بایرن ببێتەوە.

ریاڵ لە 32 هەفتەى خولەکە، 81 خاڵى هەیە و لە دواى ئەو بارساى رکابەرى دێت کە 70 خاڵى هەیە، بردنەوەى ئەم یارییە بۆ ریاڵ بە واتاى کۆتایى هاتنى رکابەرییەکە دێت، چونکە لە کۆى پێنج یارى داهاتوو تەنیا پێویستى بە سێ خاڵ دەبێت و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجامەکانى بارسا، نازناوەکە دەگرێتە باوەشى.

ریال مه‌درید كلاسیكۆی زه‌وی له‌ بارسێلۆنا برده‌وه‌

ریال مه‌درید كلاسیكۆی زه‌وی له‌ بارسێلۆنا برده‌وه‌