هەڵەبجە و دوو ئیدارەشی لەگەڵە

داهاتی نانەوتیی هەفتەی رابردووی سلێمانی سەرووی 20 ملیار دینارە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 20 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر زیاتر لە هەشت ملیار دینار داهاتیان هەبووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 20.4.2024 تا 26.4.2024، کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە.

زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، 72%ـی کۆی داهاتی کۆکراوە بە شێوەی نەختینە بووە و ئەوەی دیکەی بە شێوەی چەک و مەقاسە بووە و لە رێگای شەش گەنجینەوە کۆکراوەتەوە.

داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵەپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتی  بووە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.

قەبارەی هاوردەی ئەمساڵی هەرێم نزیکەی ١٨ ملیار دۆلارە

قەبارەی هاوردەی ئەمساڵی هەرێم نزیکەی ١٨ ملیار دۆلارە