موژدە

زیاتر لە 13 هەزار کەمئەندام دەخرێنە لیستى موچە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى موژدەیەک دەداتە ئەو کەمئەندامانەى تا ئێستا ناویان نەخراوەتە لیستى موچەوە، بەپێى نوسراوێک رەزامەندى دراوە.

لە نوسراوێکى سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کە ئاراستەى وەزارەتى دارایى کراوە، تێیدا هاتووە، لەسەر فەرمانى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران کارى پێویست ئەنجام بدەن بۆ نوسراوێکى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى کە تێیدا کە داتاى تۆمارى نوێى بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە خۆى دەگرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):

بەپێى تۆمارە نوێکە 13 هەزار و 227 کەمئەندام، لە 2023 دا پشکنینیان بۆ کراوە، ئەوەش بە مەبەستى دابینکردنى مینحەى کەمئەندامى.

+964صورة من منصة (شبكة):

لە نوسراوەکەى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیراندا، داوا لە وەزارەتى دارایى کراوە کە تۆمارە نوێیەکە ئاراستەى وەزارەتى دارایى حکومەتى ناوەندى بکات بۆ داواکردنى تەرخانکردنى دارایى و جێبەجێکردنى ناوەڕۆکەکەى.

هەرچەندە ماوەى 10 ساڵ زیاترە پڕۆسەى ناونوسکردنى نوێى کەمئەندامانى هەرێمى کوردستان وەستاوە، بەڵام لە 19.11.2023دا، بە بڕیارى وەزیرى کار رەزامەندى وەرگیرا بۆ تۆمارکردنى کەمئەندامى نوێ کە لە قۆناغى یەکەمدا 13 هەزار و 227 کەسى نوێ وەک کەمئەندام ناسێنران.

ئاماده‌كارى بۆ هاوتاكردنى موچه‌ى کەمئەندامانى هه‌رێ...

ئاماده‌كارى بۆ هاوتاكردنى موچه‌ى کەمئەندامانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێ