خه‌ڵك له‌سه‌ر رێگاكان سوارى ئۆتۆمبێل ده‌بن
تێرمیناڵه ناوخۆییه‌كه‌ى ناحیه‌ى رزگارى بەداخراوی ماوەتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تێرمیناڵێكی ناوخۆیی له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دروستكراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌ڵك واڕاهاتووه له‌سه‌ر رێگاكان سوارى ئۆتۆمبێل ده‌بن و ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ى ناحیه، بۆیه نه‌تواندراوه دڵنیایی به شۆفێره‌كانى هێڵ بدرێت و تێرمیناڵه‌كه بكرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 رزگارى تاكه ناحیه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كه شوێنێكی تایبه‌تى وه‌ك ته‌رمیناڵ بۆ دروستكراوه، به‌و پێیه‌ى ناوه‌ندى ناحیه‌كانیش وه‌ك قه‌زاو شاره‌كان قه‌ڵه‌باڵغ نین، بۆیه له هیچ ناحیه‌یه‌كى دیكه تێرمیناڵ بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان دروست نه‌كراوه.
ئه‌و تێرمیناڵه‌ى ناحیه‌ى رزگار ته‌نیا بۆ هاتوچۆكردنى هاوڵاتیان بۆ ناوخۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان دروستكراوه له رێگه ئۆتۆمبێلى بچووك و پاسه‌كانه‌وه رزگارى له‌گه‌ڵ كفری و كه‌لار، به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى به 964ـى وت، ماوه‌ى هەشت ساڵە ئه‌م تێرمیناڵه دروستكراوه، به‌ڵام تا ئێستا بەکارنەهێنراوە و وەکخۆی ماوەتەوە.
وتیشی “چه‌ند جارێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌یاندنى كه‌لار پێیان وتوین كارێك بكه‌ین كه تێرمیناڵه‌كه بكه‌وێته كار، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى، هۆكاره‌كانى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه یه‌كه‌میان خه‌ڵك ئاماده نییه له‌ناو گه‌راج سوارى ئۆتۆمبێل بێت و دووه‌میشیان پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بۆ ناحیه وه‌كو پێویست سه‌ركه‌وتوو نابێت.