تەقەیان لە مەفرەزەی پۆلیس کردووە

ئەو کەسانەی لە گەرمیان رووبەڕووی پۆلیس بوونەوە دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

شەوی رابردوو تۆمەتبارێک کە بە پێی مادەی 432 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەگەڵ دوو کەسی دیکە تەقەیان لە مەفرەزەیەکی پۆلیس کردووە لە ناحیەی باوەنور، دواتر هەڵاتن بۆ کەلار و ئەمڕۆش دەستگیر کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو کەسە لە کەلاریش لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی 104ـی کەلار و بەشی پۆلیسی کەلار تەقەی لە مەفرەزە و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری پۆلیس کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیدا بگرن.

ئێستا بەپێی مادەکانی 432 و 230  لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردووە.

سێ تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیر کران

سێ تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیر کران