کەش جێگیرە

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ سێشممە، کەش جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما تا دوو پلەیەک بەرزتر دەبنەوە لە چاو دوێنێدا و سبەینێش ئەگەری دروستبوونی تۆزو خۆڵ هەیە لە کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان.

ئەمڕۆ سێ شەممە 23.4.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 10 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30
سلێمانی : 27
دهۆک : 29
کەرکوک : 30
هەڵەبجە : 28
زاخۆ : 30
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 31