لە رێگەی بەردەڕەش - رۆڤیا
دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ سێشەممە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای بەردەڕەش – رۆڤیا روویداوە و دوو کەس بەهۆیە گیانیان لەدەستداوە.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە پەڕەی خۆی بڵاویکردەوە، رووداوەکە کاتژمێر 3:30 خولەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە، لە سنووری ناحیەی رۆڤیا لە نزیک ئۆڤەرپاسی گوندی دەربێستان.
دەشلیت، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکێش بریندار بووە.
وتەبێژەکەی هاتوچۆی دهۆک کەمێک پێش ئێستاش لە پۆستێکی دیکەدا رایگەیاند کە لەسەر رێگای بەردەڕەش ناحیەی – کەڵەک رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری مارسیدس روویداوە بەڵام تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.