قوتابی وانە بە قوتابی دەڵێتەوە

+964
هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ

لە خوێندنگەیەكی بنەڕەتی چەمچەماڵ، قوتابییەكان دەبنە مامۆستا و وانە بە قوتابییەكانی دیكەدەڵێنەوە، مامۆستاكانیش تەنیا چاودێریی قوتابییەكان دەكەن.

بەڕێوەبەری قوتابخانەكە بۆ 964+ دەڵێت “ئەمە باشترین كارێكە ئێمە بۆ قوتابییەكانی خۆمان كردبێت، بۆ ئەوەی قوتابییەكان هەستبكەن مامۆستایەتی چەندە ئەركێكی قورس و پیرۆزە، لەبەر ئەوە بەشێكی زۆر لە قوتابییەكان وەك مامۆستا وانە دەڵێنەوە.

لە قوتابخانەی چەمچەماڵی بنەڕەتی، 26 قوتابی دەبنە مامۆستا و بەڕێوه‌بەری قوتابخانەكە، وانەش بە قوتابیەكانی دیكە دەڵێنەوە.

قوتابییەكان دڵخۆشن هاوڕێیه‌كانیان بوونەتە مامۆستا و وانەیان پێدەڵێنەوە.