کۆتا یاری دهۆکە بێ هاندەر

یانەی دهۆک و نەفت ئەلوەسەت رووبەڕووی یەک بوونەتەوە

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

یانەی دهۆک ئەمرۆ کۆتا یاری خۆی لەنێو یاریگای خۆی ئەنجام دەدات بەبێ ئامادەبوونی هاندەر و لەگەڵ یانەی نەفت ئەلوەسەت یاری دەکات و چوار یاریزانی سەرەکیش یاری ناکەن.

یانەی دهۆک لە گەڕی 20 لەگەڵ جەوییە توشی سزا هات سزاکەش بە شێوەیەکە دوو یاری لە ناو یاریگای خۆی ئەنجام بدات بێ ئامادەبوونی هاندەران و ئەمڕۆ کۆتا یاریەتی بە بێ هاندەر.

شڤان محمد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ـی وت، ئەمرۆ یانەی دهۆک رووبەڕووی یانەی نەفت ئەلوەسەت دەبیتەوە لە یاریگای دهۆک بەـام ئەمجارەش بێ هاندەرە، بۆ ئەم یارییە یانەی دهۆک لە تواناکانی چوار یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی بێ بەش دەبێت کە ئەوانیش” محمد معن، هەرێم تەحسین، زیاد ئەحمەد” کە هەرسێکیان پێکانیان هەیە.

وتیشی، هەروەها یاریزانی چوارەم یاریزان “لۆکاس مۆسێسە” کەوا یەکێتی تۆپی پێی عێراق سزای لەسەر داناوە دوو یاری ئەنجام نەدات، بەڵام یانەی دهۆک ئەمڕۆ خۆی ئامادەکردووە و هیوامان وایە ئەمرۆ ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین.

یانەی دهۆک ئەمڕۆ لە گەڕی 23 رووبەڕووی نەفت ئەلوەسەت دەبیتەوە و تاوەکو ئیستا لە ریزبەندی شەشەمی خولی ئەستیرەکانی عیراقە بە 34 خاڵ.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یانەی دهۆک داهاتی یاریەکەی لەگەڵ جەوییە دەبەخشێتە لێق...

یانەی دهۆک داهاتی یاریەکەی لەگەڵ جەوییە دەبەخشێتە لێقەوماوانی لافاوەکەی دهۆک