بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆک باران دەبارێت

964+

فەهمی نەبی

پێشبینییەکانی کەشناسی ئەوەیە، ئەم بەیانییە لە پارێزگای سلێمانی باران دەبارێت و دوای نیوەڕۆش لە پارێزگای هەولێر و دهۆک باران دەستپێدەکات و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت، بەڵام بەیانی کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە.

بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، باری کەشوهەوای ئەم دوو رۆژەی بڵاوکردەوەتەوە، بەیانیش ئاسمان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەدوای نیوەڕۆی سبەی نمەباران لەچەند شوێنێکی هەرێم دەبێت، بەتایبەت ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتیی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.4.2024 خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با – باکوری خۆرئاوا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 27
سلێمانی: 27
دهۆک: 26
زاخۆ: 26
هەڵەبجە: 27
کەرکوک: 29
سۆران: 24
حاجی ئۆمەران: 16
گەرمیان: 32