لە سبەینێوە
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە ئەمڕۆشەوە ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، پلەکانى گەرماش دادەبەزن.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و دواتر بۆ هەندێ پەڵەهەور دەگۆڕێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
ئەوەش خراوەتەڕوو سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەهەندێ کات و شوێندا نمە بارانی پچر پچر دەبێـت و هەندێکجاریش تاوەباران و هەورەتریشقەشى لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم .
بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەینێ پلەکانى گەرما 3 بۆ 5 پلە دادەبەزێت و کەش فێنکتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 28
سلێمانی: 25
دهۆک: 26
کەرکوک: 29
هەڵەبجە: 27
زاخۆ: 26
سۆران: 24
حاجی ئۆمەران: 16
گەرمیان: 31