لە زاخۆ
پیاوێکی تەمەن 74 ساڵ دەیویست لە شەقام بپەڕێتەوە ئۆتۆمبێل لێیدا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 74 کاتێک دەیویست لە شەقام بپەڕێتەوە ئۆتۆمبێل لێیدا، دوای سێ کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بووە، ئەو پیاوە دەیویست لە شەقامی نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ بپەڕێتەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و لەهۆش خۆی چووە، دوای سێ کاتژمێر مانەوە لەبەشی چاودێری چڕ کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 راگەیاند، شوفێرەکە ناوی (م ع م) بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتۆچو راگیراوە و پەڕەی لیکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.