964+
تۆیۆتا یارسیان پێبووە
ماوەی دوو رۆژە دوو گەنجی دانیشتووی خورماتوو بێسەروشوێنن
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ماوەی دوو رۆژە دوو گەنجی دانیشتووی گەڕەکی کۆماری قەزای خورماتوو، کە هەردوو هاوڕێی یەکن و بە مەبەستی چوونیان بۆ سلێمانی دیارنەماون و کەسوکارەکەیان دەڵێن، بێسەرو شوێنن.
سەنگەر سیروان، برای یەکێک لە گەنجە بێسەروشوێنەکان بە 964ـی راگەیاند، دوو رۆژە براکەی کە ناوی خالیدە لەگەڵ هاوڕێیەکی لە ماڵ دەرچوون و تا ئێستا بێسەروشوێنن و موبایلەکانیشیان داخراوە،
وتیشی، “براکەی لەگەڵ هاوڕێیەکەی کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا یارسیان پێ بووە و تاکو چەمچەماڵ لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵیان و لە نێوان بانی مەقان و سلێمانی دیارنەماون”.
سەنگەر سیروان دەڵێت، “لە بنکەی پۆلیسی عروبە سکاڵامان کردووە و پۆلیس رێکارەکانی دەستپێکردووە، هاوکات لە پۆلیسی سلێمانیش بە هەمان شێوە سکاڵامان کردووە”.
گەنجەکان یەکیان تەمەنی 19 ساڵە هاوسەرگیری نەکردووە و ئەوەی تریان خێزاندارە و تەمەنی 27 ساڵە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد