"کێشەی بوودجەیان هەیە"

شارەوانیی سلێمانی هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە تەواونەکراوەکان دەدات

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە وەستاو و دواکەوتووەکانی دەکات و وتەبێژەکەی دەڵێت، هەوڵی بەگەڕخستنەوەیان دەدەن.

بەشی پڕۆژەکان چەند رۆژێکە سەردانی ئەو پڕۆژانە دەکەن و لە هۆکارەکانی دواکەوتنیان دەکۆڵنەوە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پڕۆژە تەواونەکراو و وەستاوەکانیان زۆرن و بە گشتی زۆرینەیان پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆن.

وتیشی، “تا ئێستا 10 پڕۆژە لە ناوشار بەسەرکراوەتەوە و لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئەوانی دیکەش دەبیندرێن”.

964 دەزانێت، بەشی پڕۆژەکان راپۆرتێک لەسەر ئەو پڕۆژانە ئامادە دەکات و ئاراستەی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی دەکات.

وتەبێژەکەی شارەوانیی سلێمانی وتیشی، “بەپێی ئەو پڕۆژانەی تا ئێستا سەردانیان کراوە هۆکاری هەموویان پەیوەندیی بە نەبوونی بوودجە و نەمانی نەختینەوە هەیە لە بانکەکاندا”.

وەک زەردەشت رەفیق باسی کرد، ئەگەر کەمتەرخەمییەک لە وەستان یان دواکەوتنی پڕۆژەکان هەبێت لێپرسینەوە لەوانە دەکرێت کەمتەرخەمییان کردووە.

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ وەرزی قیرتاوکردن دەکا...

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ وەرزی قیرتاوکردن دەکات