964+
بۆ گژوگیاى بەهارە چووە
گەنجێک لەشاخ هەڵدێرا و گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
گەنجێکى تەمەن 38 ساڵ لە سنورى قەزاى ماوەت لە شاخ هەڵدێرا و لەدەستداوە.
کامەران حەسەن، قایمقامى قەزاى ماوەت بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ هەینى، گەنجێکى دانیشتوى گوندى سەراو لە ماوەت، بە مەبەستى هێنانەوەى گژوگیاى بەهارە چووەتە بنارى شاخى گمۆ، بەڵام لەوێ هەڵدێراوە و گیانى لەدەستداوە”.
تەرمى گەنجەکە دۆزراوەتەوە و بە وتەى قایمقامى ماوەت، دواى گەیاندنى ببە نەخۆشخانەى ماوەت رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى دەکرێت.
لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە تەندروستى سلێمانى بە 964ـى وت، گەنجەکە تەمەنى 38 ساڵە و ناوى (ش.ع).
گوندى سەراو دەکەوێتە قەزاى ماوەت لە پارێزگاى سلیمانى، لە باکورییەوە هاوسنورى گوندى شاماخسێ یە و لە باشورەوە لەگەڵ گوندى میراوە هاوسنورە.