لەبارەى نوێکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى

هاتووچۆى سلێمانى و گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە

964+

وریا فەتاح

هەردوو بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى و گەرمیان، ئاگادارییەک لەبارەى نوێکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى بڵاو دەکەنەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، ئەوانەی بەمەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەیانەوێت بۆ سبەینێ پێنج شەممە سەردانى بەشى مۆڵەت بکەن، تا کاتژمێر 12:00 مامەڵە رایی دەکرێت، لەو کاتژمێرە بە دواوە بەهۆى ئەپدەیتکردنەوەی سیستمەکە کارکردن رادەگیرێت.

راگرتنەکە بەشێوەى کاتییە، بەڵام لە ئاگادارییەکەدا هیچ زانیارییەکى دیکە نەخراوەتەڕوو و تێیدا هاتووە کە لەگەڵ دەستبەکاربوونەوەى سیستەمە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە.

بەبێ ئەوەى بە ئۆتۆمبێلەکەت سەرپێچیت کردبێت سزات بۆ هات...

بەبێ ئەوەى بە ئۆتۆمبێلەکەت سەرپێچیت کردبێت سزات بۆ هاتووەتەوە