لە سلێمانی
کارکردن لە ئاوەڕۆکەی گەڕەکی شەشەکانی تاڤگە وەستاوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەو ئاوەڕۆیەی بڕیار بوو بۆ گەڕەکی شەشەکانی تاڤگە دروستبکرێت کارەکانی وەستاوە، ئەندزیارەکەی دەڵێت کێشەی بوودجە و نەختینەیان هەیە.
ئاوەڕۆکە دوو مەتر و نیو پانە و دوو مەتریش بەرزە و درێژییەکەشی 680 مەترە.
چرۆ جەبار، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ـی راگەیاند، پڕۆژەکە 50%ـی تەواو بووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بوودجە و نەختینەوە وەستاوە.
وتیشی، “پڕۆژەکە بۆ ئەو گەڕەکە زۆر گرنگ و ستراتیژییە، چونکە 10 ساڵە ئاوەدانە و ئاوەڕۆیان بۆ نەکراوە”.
پڕۆژەکە بڕی 689 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و بڕیار بوو لە ماوەی 360 رۆژدا تەواو بکرێت.
ئەندازیارەکەی دەڵێت، ئاوەڕۆی گەڕەکەکە بە جۆگەلەدا دەهاتە خوارەوە و بۆن و دیمەنێکی ناشارستانی بە گەڕەکەکە بەخشیبوو.
964 دەزانێت، گەڕەکە لە رووی خزمەتگوزارییەکانی دیکەی وەک قیرتاو و کۆنکرێت و ئاویشەوە کێشەیان هەیە.