بەپێى بڕیارێکى"قیادة الثورة"ـى کۆن

135 هەزار دۆنم زەوى جوتیارانى کورد و تورکمانى کەرکوک لە مەترسیدان

964+
كاروان ساڵحی –كەركوك

زیاتر لە 135 هەزار دۆنم زەوى کشتوکاڵى جوتیارانى کورد و تورکمانى تۆپزاوا و گوندەکانى دەورووبەرى لە مەترسیدان، جوتیارانیش داوا دەکەن پێش دەرچوونى یاسایەک لەو بارەیەوە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 2024.4.17، جوتیارانی كور و توركمان کە خاوەن زەوییەکانى تۆپزاوا و گوندەکانى دەوروبەروى سەر بەناحیە یایچین، لە نێوهۆڵی پرسەكان لە نێو گوندی تۆپزاوە كۆبونەوە داوا دەكەن خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسایەک کە ئێستا لە پەرلەمانى عێراقە بەبێ ئامادەبوونى ئەوان نەکریت.

جەختیش دەکاتەوە، ئەگەر ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند بکرێت و ببێت بە یاسا “دەبێت لێرە نەمێنین”.

سامی غەفور، نوێنەری جوتیارانی گوندی تۆپزاوە بە 964ـی وت،”داواكارین بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای شۆرشی (قیادة الثورة)ـى کۆنـ لەسەر زەوی و زارەكانمان هەڵبوەشێتەوە زەوی و زارەكانمان بۆ بگەرێـننەوە”.

بە وتەى سامى غەفور، لەسەردەمى رژێمى پێشوو، بە بڕە پارەیەکى کەم قەرەبووى زۆرەملێیان بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام ئێستا ئامادەن لەبەرامبەر وەرگرتنەوەى زەوییەکانیان ئەو بڕە پارەیە بگەڕێننەوە.

بەپێى بڕیارەکانى (ئەنجومەنى باڵاى شۆڕش) کە بە بڕیارى 369 ناسراوە، 135 هەزار دۆنم زەوەى جوتیارانى سنورى تۆپزاوا لە خاوەنەکانیان سەندراونەتەوە و قەرەبووى زۆرەملێیان پێدراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سوپای عێراق لە سەربازگەی تۆپزاوا کشایەوە

سوپای عێراق لە سەربازگەی تۆپزاوا کشایەوە