نۆژەنکردنەوەی بە راگیراوی ماوەتەوە

کەمپینێک داوای دروستکردنەوەی بەنداوی چەقچەق دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

کەمپینێک بۆ دروستکردنەوەی بەنداوی چەقچەق لە سلێمانی راگەیەندراوە و ئەم دەست و ئەو دەست دەکات، بەو ئامانجەی بەرپرسانی خۆجێی هەنگاوی کرداری بۆ بنێن و وەک خاوەن کەمپینەکان دەڵێن، گرنگی بەنداوەکە لەبەرچاو بگرن.

بەنداوی چەقچەق دەکەوێتە باکووری ھاوینەھەواری سەرچنارەوە لە سلێمانی، بە دووری یەک کیلۆمەتر بەرزییەکەی 13 مەترە و لە ساڵی 2002 لەلایەن رێکخراوی قەندیلی سوێدییەوە دروستکراو و لە ساڵی 2006 دوای چەند رۆژێک لە تەواوبوونی بەنداوەکە بەھۆی بارانبارینێکی زۆرەوە ھەرەسی ھێنا و ھەتا ئێستا بە نۆژەن نەکراوەیی ماوەتەوە.

بە گوێرەی کۆنووسی داواکاری کەمپینەکە بێت، کە وێنەیەکی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.4.2024 بە 964 گەیشتووە ئەوەخراوەتەڕوو، “داوا لە ئیدارە و لایەنی بەرپرس و دەوڵەمەندان و خەمخۆرانی شاری سلێمانی دەکەین کە ھەڵمەتێک بکەن بۆ دووبارە دروستکردنەوەی بەنداوی چەقچەق”.

ئەوان دەڵێت، “لەبەر ئەوەی شاری سلێمانی بەردەوام گەورە دەبێت و پێویستی بە سەرچاوەی ئاوی زیاترە وە بەنداوی چەقچەق زۆر زۆر گرنگە و پێویستە و سوودی زۆر زۆری ھەیە بۆ شارەکەمان، تایبەت ئەم بەنداوە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی ئاوی ماڵان”.

کەمپینەکە بوونی بەنداوەکەی بەم هۆکارانە بە گرنگ و پێویست زانیوە:
1- دەبێتە شوێنێکی گەشتیاریگەورە و فراوان، وە دابینکردنی ھەلی کار.
2- دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی سامانی ماسی.
3- ئاوی ژێر زەوی و ئاوی سەرچنار زیاد دەکات و بەردەوامی دەکات لە ھاویندا.
4- رێژەی شێی ناوچەکە زیاد دەکات و کاریگەری زۆر باشی بۆ ئاوھەوا و سەوزایی و باران دەبێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە، بەنداوی چەقچەق لە سلێمانی، لەگەڵ بەنداوی باوەنوور لە کەلار؛ بەنداوی باسەڕە لە چەمچەماڵ، بەنداوی بانی تاڵەبان لە کۆیە/هەولێر، بەنداوی نازەنین لە کۆیە/هەولێر، بەنداوی سورقاوشان لە دوکان/سلێمانی، بەنداوی زەلان لە شارباژێر/سلێمانی، ئەو بەنداوانەن کە لە چاوەڕوانی دابینکردنی بودجە بە راگیراوی ماونەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدا، رۆژی 21.7.2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەوە، لەسەر رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی شەش ملیار دینار بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەكانی زەلان و چەقچەق دابینکردووە، بەڵام تائێستا هەنگاوی کرداری لە پڕۆژەی بەنداوی چەقچەق نەبینراوە.

دیمەنی بەنداوی چەقچەق، پاش هەرەسهێنان:

+964صورة من منصة (شبكة):
نه‌كه‌ن له‌خۆتانه‌وه‌ پەنجەماسی بخه‌نه‌ ناو بەندا...

نه‌كه‌ن له‌خۆتانه‌وه‌ پەنجەماسی بخه‌نه‌ ناو بەنداوەکانی هەرێم ‌

بەنداوی دەربەندیخان ئاو و پاشماوەیەکی زۆری بۆ هاتووە

بەنداوی دەربەندیخان ئاو و پاشماوەیەکی زۆری بۆ هاتووە