دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆى ههڵهتى كوتانه‌كه له‌سنوورى قه‌زاى چۆمان... وێنه: راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان
بۆ (مله‌خڕه و روبێلا)شه
له سنوورى چۆمان هه‌ڵمه‌تى كوتان ته‌نیا بۆ سورێژه نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جیاواز له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆكه هه‌ڵمه‌تى كوتان له دژى نه‌خۆشی سورێژه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام له سنوورى قه‌زاى چۆمان هه‌ڵمه‌تى كوتانه‌كه ته‌نیا بۆ یه‌ك نه‌خۆشی نه‌بووه به‌ڵكو بۆ دوو نه‌خۆشی دیكه‌ش بووه.
هه‌ڵمه‌تى كوتانه‌كه ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌خاه‌ینێت و هه‌موو ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 1 بۆ 6 ساڵیدایه .
د. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان به 964ـى راگه‌یاند، بۆ سێ نه‌خۆشی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه كه یه‌كه‌میان سورێژه و دووه‌میشیان مله‌خڕه و سێیه‌میشیان روبێلایه.
وتیشی “ئه‌و فاكسینه‌ى بۆ كوتانه‌كه به‌كارمان هێناون له دژى هه‌ر سێ نه‌خۆشییه‌كه‌یه و هه‌شیانه ته‌نیا بۆ سورێژه‌یه”.
مله‌خڕه نه‌خۆشییه‌كه دووچارى سه‌رو گوێ و مل و روبێلاش نه‌خۆشییه‌كی ده‌ردانى پێسته، تووشی سنگ و قۆڵ و پشت ده‌بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ى نۆ تیمه‌وه له سنوورى قه‌زاكه‌یان 388 قوتابیان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن كوتاوه.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كه په‌روه‌رده‌ى چۆمان به نه‌خۆشخانه‌ى قه‌زاكه‌ى داوه، پێویسته له ماوه‌ى 10 رۆژى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سێ هه‌زار و 632 قوتابی بكوترێن، كه له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا هه‌زار و 907 قوتابی له ره‌گه‌زى نێر و هه‌زار و 725 قوتابیشیان له ره‌گه‌زى مێن.