هۆکار چییە؟

دانیمارك باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ به‌غدا داده‌خات

964+ 
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک بڕیاری دا، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا دابخات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە دوای کشانەوەی کارمەندانی پاراستنی هێزەکانی دانیمارک دێت لە نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراقدا.

له‌ بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی دانیمارکدا، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تۆڕی 964 بینویه‌تی، هاتووە:
دوابەدوای کشانەوەی کارمەندانی پاراستنی هێزەکانی دانیمارک و پێکهاتەی پشتیوانی نیشتمانی لە نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق (NMI)، حکومەتی دانیمارک بڕیاری دا باڵیۆزخانەكه‌ی لە بەغدای عێراق دابخات.

باڵیۆزخانەی دانیمارک لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە ساڵی 2020 بە فەرمی کرایەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سەرکردایەتی دانیمارک و بەشداریکردن لە نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق (NMI).

دوای ئەوەی فەرماندەیی دانیمارک بەسەر NMI لە مانگی ئایاری 2022 کۆتایی هات، دانیمارک هێشتا بەشدارییەکی سەربازی بەرچاوی لە ئەرکەکەدا هه‌یه‌ له‌ ساڵی 2024 ژمارەیەکی کەمتر لە کارمەندانی دانیمارکیش لە بەشداریکردن لە ئەرکەکەدا بەردەوام دەبن.

لەگەڵ کشانەوەی زۆرینەی بەشداری سەربازیی دانیمارک، ئەرکی سەرەکیی باڵیۆزخانەی دانیمارک لە بەغدا، تەواو بوو، بۆیە حکومەتی دانیمارک بڕیاری دا لە 31ی ئایاری 2024ەوە باڵیۆزخانەکە دابخات.

"باڵیۆزخانه‌ و كونسوڵخانه‌مان دانه‌خستووه‌ و كه‌سیش عێراقی جێنه‌هێشتووه‌