داقوق

بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل حەوت کەس بریندار بوون

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.4.16 بەهۆی رودوێکی هاتوچۆوە لە نێوان قەزای داقوق  بۆ کەرکوک حەوت هاوڵاتی بریندار بون ،چەند بریندارێک رەونەی نەخۆشخانە کراون.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی هاتوچۆی قەزای داقوق بە 964ـی وت، ئۆتۆمبلێکی جۆری پاس لە بەغداوە هاتووە بەنیازبووە بەرەو سلێمانی بڕوات لە رێگای نێوان داقوق بۆ کەرکوک بە دیاری کراوی نزیک کۆمەڵگەی رزگاری کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ.

دەشڵێت، پاشان خۆی دەکێشێت بە ستوونێکی کارەبا خۆی پێ دەگرێتەوە، بەهۆیەوە حەوت سەرنیشینی پاسەکە بریندار بوون، چواریان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی داقوق کراون و سێ بریندارەکەی دیکە لەشوێنی روداوەکە چارەسەرکراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون