گەرمتر دەبێت
کەش جێگیرە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش وهەوا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و کەش بە شێوەیەکی گشتی جێگیرە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ، بەرزیتین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆمار کراوە بە 33 پلە و نزمترینش حاجی ئۆمەرانە بە 17 پلە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 16.4.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 9 کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28
سلێمانی: 27
دهۆک: 27
زاخۆ : 29
هەڵەبجە : 27
کەرکوک : 31
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران : 17
گەرمیان : 33