ساڵی رابردوو

نزیکەی سێ ملیۆن و نیو گەشتیار لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی گەشتیان کردووە

964+

فەهمی نەبی

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ئاماری گەشتی فڕۆکەخانەکانی عێراقی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکە هەریەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی 23 هەزار و 43 گەشت ئەنجام دراون و سێ ملیۆن و 446 هەزار و 314 کەس لەرێگەی ئەو دوو فڕۆکەخانەیە گەشتیان کردووە.

بە گوێرەی ئامارەکان بێت، ساڵی رابردوو لە هەر شەش فڕۆکەخانەی (بەغدا، نەجەف، هەولێر، سلێمانی، بەسرە و کەرکوک) 90 هەزار و 421 گەشتی هاتن و رۆیشتن ئەنجام دراون، لەو ژمارەیە نۆ ملیۆن و 455 هەزار و 413 کەس گەشتیان کردووە، ئەم رێژەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو %11 زیادیکردووە.

فڕۆکەخانەی بەغدا لە پلەی یەکەم دێت 35 هەزار و 556 گەشتی لێ ئەنجام دراوە و سێ ملیۆن و 661 هەزار و 540 کەس گەشتیان کردووە.

گەشتی هەریەکە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک لەساڵی 2023 بەمجۆرە بووە:

فڕۆکەخانەی هەولێر لە ساڵی رابردوو، 18 هەزار و 898 گەشتی لێ ئەنجام دراوە، بەکۆی گشتی دوو ملیۆن و 80 هەزار و 39 کەس گەشتیان کردووە.

فڕۆکەخانەی سلێمانی ساڵی رابردوو چوار هەزار و 145 گەشتی لێ ئەنجام دراوە، 642 هەزار و 414 سەرنشینیان گواستوەتەوە.

فڕۆکەخانەی کەرکوک، هەزار و 212 گەشتی لێ ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیە 79 هەزار و 575 سەرنشینی گواستوەتەوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964: گەشتکردن لە فڕۆکەخ...

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964: گەشتکردن لە فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرا