لیسته‌كه ناوى هه‌موویانى تێدایه
له‌م هه‌فته‌یه لیستى ناوى مامۆستایانى وانه‌بێژ ده‌نێردرێته به‌غدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوێنه‌رى وانه‌بێژانى هه‌رێم ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه لیستى ناوى ته‌واوى مامۆستایانى وانه‌بێژ ده‌نێردرێت بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان وه‌ك گرێبه‌ست، كه پێشتر بڕیارى به گرێبه‌ستبوونیان له‌لایه‌ن وه‌ازره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمه‌وه دراوه.
له رۆژى 4.4.2024 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم ده‌رگاى پلاتفۆڕمی سیستمى E-Parwarda بۆ وانه‌بێژانى هه‌رێم واڵاكرد بۆ ئه‌وه‌ى ناو و زانیارییه‌كانى خۆیان تۆمار بكه‌ن، ئه‌مڕۆش ئه‌م ماوه‌یه كۆتایی هات كه‌به وانه‌بێژه‌كان درابوو بۆ خۆتاماركردن.
عه‌لى ره‌وف، كه خۆى وه‌ك نوێنه‌رى گشتى وانه‌بێژانى هه‌رێمی كوردستان ناساندووه، به 964ـى وت، له‌م هه‌فته‌یه لیستى ناوى وانه‌بێژانى هه‌رێم ده‌نێردرێته به‌غدا، ئه‌ویش دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كه له‌م رۆژانه ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا بڕیارى ناردنیان لێ ده‌درێت.
وتیشی “لیسته‌كه ناوى ته‌واوى مامۆستایانى وانه‌بێژى تێدایه به‌وانه‌ش كه تا دوێنێ نه‌یانتوانیبوو یان به هه‌ڵه ناویان تۆماركردبوو”.
پێشتر به مامۆستایانى وانه‌بێژ وترابوو كه زانیارییه‌كانى خۆتۆماركردنه‌كه‌یان له‌و سستمه به‌ته‌واوى دابینێن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌ك له زانیارییه‌كانیان نه‌بێت، به‌ڵام تاوه‌كو دوێنێ 500 مامۆستا له خۆتۆماركردنه بێبه‌ش بوبوون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى نوێنه‌رایه‌تى وانه‌بێژان به 964 ـى داوه، ژماره‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له هه‌رێمی كوردستان 37 هه‌زار مامۆستایه.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندینجار مامۆستایانى وانه‌بێژ له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى و گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانیشیان، دامه‌زراندنیان بووه به شێوه‌ى گرێبه‌ست یان هه‌میشه‌یی.