نامەی ئیلکای گۆندۆگان یاریزانی بارسا بۆ لیڤەر کوزن وێنە: هەژماری یاریزان
چ دەستکەوتێکی گەورەیە
یاریزانێکی بارسا پەیامێک بۆ پاڵەوانی ئەڵمانیا دەنێرێت
964+
سۆما حەکیم زادە
ئیلکای گۆندۆگان، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا، پیرۆزبایی بردنەوەی یەکەمین نازناوی بۆندسلیگای لە بایەرلیڤەرکوزن کرد.
ئەم یاریزانەی بارسا لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، نوسیویەتی: یاریزانانی چابی ئەلۆنسۆ دوای وەرزە سەرنجڕاکێشەکەیان شایستەی بەدەستهێنانی نازناوی بۆندسلیگا بوون و لە وەرزەکانی داهاتوودا رکابەرێکی توندی چامپیۆنزلیگ دەبن.
هەروەها نووسیویەتی، پیرۆزبایی لە بایەرلیڤەرکوزن دەکەین، ئەوان شایەنی ئەم نازناوەن، هیچ بۆچوونێکی دیکە نییە، ئەمە چ دەستکەوتێکە! ئەگەر تیپەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، دەتوانێت لە چامپیۆنزلیگی ئەوروپادا بەهێز بێت، چاوەڕوانم”.
یانەی بایەرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی دوێنێ پێش پێنج گەڕ لە کۆتاییهاتنی وەرزی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا.