وەرزشوانە ژنەکانی ئەفغانستان
رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە
964+
سۆما حەکیم زادە
لە راپۆرتێکی بەدواداچوونی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ ئەوە ئاشکرا کراوە کچانی وڵاتی ئەفغانستان روووبەڕووی دەستریژی سیکسی دەبنەوە.
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ پشتڕاستی کردەوە کە سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە تاوانبار کراوە بە توندوتیژی دژ بە ژنان و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر یاریزانانی تۆپی پێی وڵاتەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو وەرزشکارانە 20 کچ بوون، کەرەمەدین کەریم سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفغانستان چەندین جار دەستدرێژی کردۆتە سەریان،هەمان بابەت پێشتر لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە مانگی نۆڤەمبەری 2018 بڵاوکرایەوە.
بەپێی راپۆرتەکەی هیومان رایتس وۆچ، هەرچەندە فیفا لە مانگی حوزەیرانی 2019 دا کارەکانی بۆ هەمیشە لەم فیدراسیۆنەدا قەدەغە کرد و داواکاری گشتی ئەفغانستانیش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد، بەڵام ئەم کەسە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.