قایمقامیەت وا دەڵێت
“سلێمانی پێشەنگی پابەندبونە بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی”
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە لە مانگی رەمەزاندا تۆمارکراوە، شارەکە پێشەنگی پابەندبونە بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.4.2024، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندبونی شوێنەکان بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، “سلێمانی لەڕووی تەندروستییەوە لەسەر ئاستی شارەکانی هەرێم و عێراق پێشەنگە”.
“جێگەی سوپاس و دەستخۆشییە بۆ خاوەن شوێنەکان و کارمەندەکانیان کە زۆربەی زۆری ئەو چێشتخانە و ریستۆرانت و هەمو ئەو شوێنانەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانیکردون کە خواردن و خواردنەوە دروست دەکەن پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن بون”، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی وای وت.
بە وتەی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان، لە مانگی رەمەزاندا ژمارەیەکی زۆر کەم لە چێشتخانە، ریستۆرانت و کارگەکانی ئامادەکردنی شەربەت و شیرینی سەرپێچییان کردوە کەلەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە روووبەڕوی داخستن و رێکاری یاسایی کراونەتەوە.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، له مانكی رابردوودا دهستیان بهسهر زیاتر له 50 تۆن خواردهمهنی و كاڵاو شمهكی خراپدا گرتوه كه 45 تۆنی قهیسی و ههڵوژهی وشك بووه.