له‌ عه‌ربه‌ت بیندراوه‌

9 رۆژه‌ گه‌نجێکی سلێمانى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵ

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى نۆ رۆژه‌ گه‌نجێكی دانیشتووى شارى سلێمانى له‌ ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، باوكى ده‌ڵێت، به‌هۆى ده‌قاڵییه‌كه‌وه‌ ماڵى جێهێشتووه‌.

گه‌نجه‌كه‌ ناوى رۆڤیارە، ته‌مه‌نى 19 ساڵه‌ و قوتابی پۆلی 12ـى بنه‌ڕه‌تییه‌.

سه‌روه‌ر ساڵح باوكى ئه‌م گه‌نجه‌ به‌ 964ـى وت، هۆكارى ده‌رچوونى له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵییه‌ك بووه‌ له‌گه‌ڵ دایكى و دواتر تووڕه‌ بووه‌ و ماڵى جێهێشتووه‌.

وتیشی “چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ عه‌ربه‌ت بینیویانه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، كوڕه‌كه‌ى هیچ نه‌خۆشی و یان حاڵه‌تێكی ده‌روونى خراپی نییه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان له‌ ونبوونى كوڕه‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوەتەوە.

باوكى رۆڤیار ئه‌م دوو ژماره‌ موبایله‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك بینی ئاگادارىان بكەنەوە:

(07501288947) یان (07757159122).

پێنج رۆژه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵى قه‌زاى كۆیه‌ ون بو...

پێنج رۆژه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵى قه‌زاى كۆیه‌ ون بووه‌