لە کەلار

دوو رووداوی هاتوچۆ روویدا و منداڵێکیش بریندارە

توانا نەقی

لە دوو رووداوی جیاوازی هاتوچۆدا لە کەلار دوو کەس بریدار بوون یەکێکیان منداڵێکی 12 ساڵانە و ئۆتۆمبێلێک شێلاویەتی و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون، رووداوی یەکەم لە گەڕەکی کەلاری کۆن روویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما منداڵێکی تەمەن 2 ساڵانی شێلا، بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

دەشڵێت، رووداوێکی تری هاتوچۆ لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار روویدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بەهۆی خێرایی زیادەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و زیانی بە دار و ژینگەی نێوان هەردوو شەقامەکە گەیاند هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە.

تیمەکانی هاتوچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکان دەستپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکان.