پێپ گواردیۆلا، راهێنەرى مانچستەر ستى وێنە:AFP
دوو جار بردنەوە لە مێرەنگى مەحاڵە
گواردیۆلا لە ریال ترساوە
964+
وریا فەتاح
پێش رووبەڕووبوونەوەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر ریال، پێپ گواردیۆلا ترسى لێ نیشتووە و دەڵێت، دوو جار بردنەوە لە ریاڵ نزیکە لە مەحاڵ.
کاتژمێر 10:00ـى شەوى سێشەممە، یاریگا ترسناکەکەى سانتیاگۆ بێرنابیۆ باوەش بۆ بەهێزترین یارى ئەم قۆناغەى چامپیۆنسلیگ دەکاتەوە کە تێیدا پاڵەوانى وەرزى رابردوو دەبێتە میوانى ریال مەدریدى پاشاى خولەکە.
لە کۆنگرەى پێش رووبەڕووبوونەوەکە، پێپ گواردیۆلاى راهێنەرى ستیزن بە رۆژنامەنوسانى وت، لەم پاڵەوانێتییەدا دوو جار بردنەوەى لەسەریەک بەرامبەر ریاڵ بەکردەوە مەحاڵە، بەڵام هەست بە بەهێزى دەکەین و ئامانجمان بردنەوەیە”.
فەیلەسوفى راهێنەران، وتیشى،”وەرزی رابردوو بردنەوەمان بەدەستهێنا، وەرزی پێش ئەویش بە ریاڵمان دۆڕاند، بەڵام ئەم یارییە جیاوازە و ئەو هەستەم نیە وەک وەرزى رابردوو بێت”.
باسى لەوەشکرد، ریاڵ مەترسیدارە، ئەوان خێران لە گۆڕینى یارى بۆیە دەبێت بەباشى یاری بکەین نەک هەر ئەوە دەبێت ئازاریان بدەین و گۆڵ تۆمار بکەین.