سەردانی کاسبکارانیان کردووە

لیژنە هاوبەشەکانی هەڵەبجە: گرانفرۆشەکان لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی هەڵەبجە دەڵێت، لە نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان، هەر فرۆشگایەک بەگران خۆراک بفرۆشێت و ببێتە هۆکاری گرانی لە بازاڕدا و نرخ هەڵنەواسێت لێپێچینەوەی توندی لەگەڵ دەکرێت.

ئەم هۆشدارییەی لیژنەکە دوای ئەوە هات ئەمڕۆ دووشەممە 8.4.2024 ناوبازاڕی پارێزگاکەیان بەسەرکردەوە.

دڵنیا مەحمود، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ی وت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی لیژنەکەمان، گەڕان و پشکنین بەسەر دوکان و دەستگێرە کانی بازاڕ بۆ دڵنیا بونەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە دەفرۆشرێن بە هاوڵاتیان ئەنجامداوە.

لەمیانی گەڕانەکەدا لیژنەکە سەردانی هەریەک لە میوە فرۆش، قەسابەکان، مارکێت و دووکانی چکلێت و نوقڵ یان کردووە، بە قسسەی دڵنیا مەحمود بێت، رێنماییان پێ دراوە و لەسەر نرخ ئاگادار کراونەتەوە، کە گران فرۆشی نەکرێت و نرخ هەڵبواسرێت و گرانفرۆشی بکەن لێپیچینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێ.

لیژنەکە ئەمڕۆ دەستی بەسەر، 50 کیلۆ میوە و سەوزەی خراپ بوودا گرتووە، و ئاگاداری ئاڕاستەی دوو شوێنکار کردووە و  غەرامەیەکیشی ئاڕاستەی شوێنکارێک کردوووە، و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە.

گۆشتفرۆشێکی هەڵەبجە لەسەر بەکارهێنانی وتەی نەشیاو داخ...

گۆشتفرۆشێکی هەڵەبجە لەسەر بەکارهێنانی وتەی نەشیاو داخرا

قایمقامیەتی هەڵەبجە: ئەو دوکانەی پێشوەختە مریشک پاک بک...

قایمقامیەتی هەڵەبجە: ئەو دوکانەی پێشوەختە مریشک پاک بکات دادەخرێت