هاتوچۆ: یاساى گه‌وره‌كانیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت
له ده‌ربه‌ندیخان به‌كارهێنانى ماتۆڕسكیل له‌لایه‌ن منداڵان بووه‌ته دیارده
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ده‌ربه‌ندیخان، ماتۆرسكیله‌كان هاوڵاتیانیان هه‌راسان كردووه، كه ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نەكانیان منداڵى ژێر ته‌مه‌نى نایاسایین، هاتوچۆى ئه‌م شاره‌ش ده‌ڵێت، هه‌مان ئه‌و یاسایه‌ى به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌م منداڵانه‌ش ده‌گرێته‌وه.
موقه‌ده‌م جاسم محه‌مه‌د عه‌لیخان، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان به 964ـى وت، لێخوڕینى ماتۆڕسكیل له‌لایه‌ن خوار ته‌مه‌نى نایاسایی بووه‌ته دیارده و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانیانى دروستكردووه.
وتیشی “نازاندرێت چه‌ند منداڵ خاوه‌نى ماتۆڕسكیلن، به‌ڵام له‌سه‌ر رێگا و شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان به فراوانى ده‌بیندرێن”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆ، ئامۆژگارى خێزانه‌كانیان كردووه كه رێگه به منداڵه‌كانیان نه‌ده‌ن ببنه خاوه‌ن ماتۆڕسكیل و ده‌شڵێت، “ئه‌وانه‌ى ماتۆڕسكیل به‌كارده‌هێنن زۆربه‌یان له ته‌مه‌نى نایاسایین له نێوان نۆ ساڵ تا 15 ساڵى”.
هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆڕسكیله‌كانى به‌رده‌وامه و ته‌نیا له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا نۆ ماتۆرسكلیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه و خاوه‌نه‌كانیشیان دراونه‌ته دادگا، كه ژماره‌یه‌ك لەوانە منداڵن.
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان به‌كارهێنانى ماتۆڕسكیل له‌لایه‌ن منداڵه‌وه به مه‌ترسی زۆر ده‌زانێت به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى كه خۆیان ماتۆڕسكیل بۆ منداڵه‌كانیان ده‌كڕن.