وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر:
“هێشتا زیانه‌كانی ئاگری له‌نگه‌ی هه‌ولێر دیار نین”
964+
شیراز عه‌بدوڵا
كاروان میراوده‌ولی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بازاڕی له‌نگه به 964ی وت، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا و هێشتا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نادیارن.
وتیشی، هێشتا دیار نییه چه‌ند دوكان سووتاون، پێده‌چێت ئاگره‌كه دوو جار هه‌ڵگیرسابێت، جاری یه‌كه‌م له كاتژمێر 6:43 په‌یوه‌ندی به كۆنتڕۆڵه‌وه كراوه و هه‌ر خۆیان خه‌ڵكه‌كه ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵیان كردووه، به‌ڵام دواتر دووباره هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه و تیمه‌كانی ئێمه توانیان زوو بگه‌ن و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
ئه‌مه دووه‌م ئاگره له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولیر ده‌كه‌وێته‌وه، لە شەوی 27.2.2024 بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورەوە لە بازاڕه‌كه لە کۆی دوو هەزار و 400 دوکان، 185 دوکان سووتان و زیانێكی زۆری گه‌یاند.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا