هەواڵەکان
وانەبێژان هەڕەشە دەکەن و هەورەبروسکە زیانی بە ماڵێک گەیاند
964+
ژووری هەواڵ
مامۆستایانى وانه‌بێژى گه‌رمیان مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌ت تا دواى جه‌ژن ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى بباته‌سه‌ر كه به وانه‌بێژانى داوه، ئەگینا ده‌ڵێن “بایكۆت و چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
محەمەد حەسەن، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ له گه‌رمیان به 964ـى وت، ئێستا دۆخى نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم باشه و دۆخى موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش به‌ره‌و باشی ده‌چێت، بۆیه پێویسته به‌ڵێنه‌كان بۆ وانه‌بێژان بباته سه‌ر.
وتیشی “ئه‌گه‌ر تا دواى جه‌ژن حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنه‌كانى نه‌باته‌سه‌ر بایكۆت و چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئێوارەی ئەمرۆ لە گوندی بەنێنان سەر بە قەزای بەردەڕەش بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێز، بروسکەیەک لە ماڵێکی ئەم گوندەی دا و ستارەی سەقف و سەقفی ژوورێکی ماڵەکەی کون کرد.
بروسکەکە ئەوەندە بەهێز بووە بلۆکی لە دیواردا دەرهێناوە و خاوەن ماڵەکە دەڵێت ئێمە لە ماڵەوە بووین.
شەپۆلێکی بارانبارین لە ئەمڕۆوە رووی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم کردووە و بە پێی پێشبینییەکانێش بڕیارە تا رۆژانی جەژنیش بەردەوامی هەبێت.
باران و سەرمای ئەمساڵ زەرەر و زیانێکی زۆری بە بەرهەمی گەنمی جوتیارانی دەڤەری بتوێن گەیاندووە، بەشێک لە جوتیارەکان لە ناوچەکانی قەرەنیاغا و هیزۆپ و کانیماران دەڵێن، ئەمساڵ بێ گەنم دەبن.
عومەر حەمە سوار یەکێکە لەو جوتیارانە و قسەی بۆ 964 کرد و وتی، من ئەمساڵ 40 دۆنم گەنمم داچاندبوو، بەڵام بەهۆی باران و سەرماوە هەموو گەنمەکەم ژەنگ لێیدا، و ناچار بووم هەموو زەوییەکەم بکێڵمەوە و بیکەم بە گوڵەبەڕۆژە، چونکە نەمدەتوانی گەنمەکە چارەسەر بکەم و دەرمانیش کاریگەری نەبوو لەسەری.
غازی فەتاح بەرپرسی بەشی پاراستنی رووەکی لە کشتوکاڵی راپەڕین هۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەی بۆ 964 روونکردەوە و وتی، ژەنگی گەنم نەخۆشییەکی کەڕووییە توشی زۆرێک لە بەرهەمەکان دەبێت یەکێک لەوانە گەنمە، ئەو ساڵانەی کە رێژەی باران زۆرە و پلەی گەرمی بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە گونجاوە سەرهەڵدەدا.