قائیمقامی پێنجوێن دەست لەکار ناکێشێتەوە
964+
هێمن بەکر – هەولێر
قائیمقامی پێنجوێن وازی لە بڕیارى دەست لەکارکێشانەوەكهى هێناو لە سبەینێوە دهست به دەوام دەکاتهوه.
زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لەو قەزایە رایگەیاند، لەپێناو خەڵک دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
ئەو بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ بەشێکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی پێنجوێن کە ئەمڕۆ چوونەتە بەردەم ماڵەکەی و دوایان لێیکردووە دەست لەکار نەکێشێتەوە.
ماوەی چەند رۆژێک بوو لە پێنجوێن خۆپیشاندان بوو، داوایان دەکرد کارەبایان بۆ بکەن بە 24 کاتژمێر و سووتەمەنییان بۆ دابین بکرێت.
زانا رەحمان دوو رۆژ لەمەوبەر بڕیاریدا دەست لە کار بکێشێتەوە و چووە بەرەی خۆپیشاندەران، ئەویش وەکو ئەو خەڵکە داوای دەکرد حکومەت گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات.
ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکەی خەڵکی پێنجوێن کۆتایی هات، دوای ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، کارەبای قەزای پێنجوێن چاکدەکرێتەوە، سیستمی زیرەک دادەنرێت و پشکی کارەبای باشماخ جیادەکرێتەوە.