دیمەنی چاککردنی ئامێرێکی پاڵاوگەی ئاوی کەلار.وێنە.بەڕیوەبەرایەتی ئاوی کەلار
گەڕەکەکان بزانە
ئەمڕۆ حەوت گەڕەکی کەلار بێ ئاو دەبن
964+
توانا نەقی
چەند گەڕەکێکی کەلار بەهۆی لەکار کەوتنی ئامێرێکەوە لە پالاوگەی ئاوی کەلار ئەمڕۆ ئاویان بەسەردا دابەش ناکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ شەممە، هەریەک لە گەڕەکەکانی، فەرمانبەران، تەجاوزەکانی فەرمانبەران، شەهیدانی لای شقارتەکە، مامۆستایان، خەبات، راپەڕین و شارەوانی دوو بێ ئاو دەبن.
دەشڵێت، ئەو گەڕەکانە ئاو لە پاڵاوگەی ئاوی کەلار دوو وەردەگرن، ئەمڕۆ ئاوییان بەسەرا دابەش ناکرێت بەهۆی لەکارکەوتنی ماتۆڕی 1000 مەتر سێجار لەیەک سەعات.